داواشی له هه‌موو لایه‌نه‌کان کردووه، که له‌و کارانه دوور بکه‌ونه‌وه، که ده‌بنه هۆی "دابه‌ش بوون وناکۆکی و جیابوونه‌وه" له تورکیا‌دا".هاوكات وه‌زیری ناوخۆی تورکیا، "به‌شـــــــــــــــــــیرئه‌تـــــــــالای" (ده‌ته‌په)ی به هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌رپرسیارانه تۆمه‌تبارکردووه و وتویه‌تی؛"ناکرێت، قبول بکرێت".ئه‌تالای له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی‌دا، رایگه‌یاند:"نابێت،هیچ که‌سێک ته‌نانه‌ت بیر له دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه بکاته‌وه".هه‌روه‌ها وتی؛"تورکیاقوربانی زۆری داوه و مه‌ترسی زۆری تێپه‌ڕاندووه، ئه‌ویش له پێناو به کۆتاهاتنی ناکۆکی توندمان له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان‌دا بووه، که ماوه‌ی زیاتر له‌چاره‌یه‌که سه‌ده‌یه‌که به‌رده‌وامه و به هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار که‌س گیانیان له ده‌ستداوه و تورکیاش به سه‌دان ملیار دۆلار زیانی پێگه‌یشتووه".جێی ئاماژه‌یه، کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی که له ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی په‌که‌که و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی نێو چادرگه‌ی مه‌خمورپێکهاتبوو، وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنی بۆ پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراسی به‌رووی کورد دا، روویان له تورکیا کرده‌وه، له‌میانه‌ی‌دا داخوازینامه‌ی په‌که‌که‌یان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌لانی تورکیا و رای گشتی جیهان کرد.له‌وێ له‌گه‌ڵ پێشوازی لێکردنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی باکووری کوردستان، هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌ستگیریانکردن و دواتریش ئازادکران، له پاشانیش له میانه‌ی ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری ئاهه‌نگگێڕی شاری ئامه‌د دا، ده‌سته‌ی ئاشتیخواز رێزیان لێ گیرا.
هه‌واڵی گرنگ
- 1