ئیحسان فه‌تاحیان ئیعدام كرا
ئیحسان فه‌تاحیان، چالاكی سیاسیی به‌ند كراوی كورد له گرتووخانه‌ی شاری سنه ئیعدام كرا. به‌یانی ئه‌ورۆ
خۆپیشاندانی نه‌یارانی ڕژیمی ئێران که‌وته به‌ر هێرشی به‌سیج و لیباس شه‌خسییه‌کان
ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێپێوانی لایانگرانی ڕژیمی ئیسلامی، به بۆنه‌ی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر 30 ساڵه‌ی داگیرکرانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تارانی پایته‌ختی ئێران، کۆمه‌ڵێکی زۆریش له نه‌یارانی حکومه‌ت بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به حکومه‌تی داسه‌پاوی کۆماری ئیسلامی، ده‌ستیان دایه خۆ پێشاندان و دروشمی مردن بۆ دیکتاتۆریان به‌رز کرده‌وه.
رێژیم ده‌یهه‌وێ به بیانووی جۆراوجۆر گونده‌كانی ناوچه‌ی ورمێ له نێو ببات
هه‌واڵده‌ری كوردستان رایگه‌یاند، له ساڵانی رابردوودا رێژیم به بیانووی درووستكردنی به‌نداوی "نووشان" چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌وانه، زێڕی خان، میراوا، دۆڵه پێسان، خڕێ‌و هلوری به ته‌واوی وێران كردووه.
مونته‌زری: داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو
ئایه‌توڵلا " حوسێنعه‌لی مونته‌زری" یه‌كێك له مه‌رجه‌عی باڵای شێعه‌كانی ئێران له شاری قوم له وه‌ڵامی پرسێارێكی ماڵپه‌ڕی " شه‌پولی سه‌وزی ئازادی" ده‌رباره‌ی داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تاران له لایه‌ن خوێندكارانی په‌یڕه‌وی هێڵی ئێمام وتی:" داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو و دوای 30 ساڵ ئاسه‌واری نه‌رێتی له‌سه‌ر ئێران ماته‌وه".
به پێی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک که له نیوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکا و ئیمارات دا واژوو کراوه، ئیمارات ئاماده‌یه که ڕێژه‌ی هه‌نارده‌نه‌وتییه‌کانیان بۆ چین به ڕێژه 150 تا 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژ دا زیاد بکات.
له ئێستا دا ئیمارات ڕۆژانه ته‌نیا 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به چین ئه‌دات و به وته‌ی وال ستریت جورنال بڕیاره وڵاتی ئه‌بووزه‌بی له داهاتوویه‌کی نزیک دا هه‌نارده‌کانی بۆ ئه‌و وڵاته به ڕێژه‌یه‌کی زۆر زیاد بکات.
له درێژه‌ی راپۆرته‌که‌ی وال ستریت جورنال ده‌نووسێت: واپێده‌چێت که ولاتی میرنشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ش به پێی ئه‌و کێبه‌رکێ ئابوورییه‌ی که له ناوچه‌که دا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه‌تی، به پیر ئه‌و ستراتیژییه نوییه‌ی ئامریکاوه بچێت، چونکه عه‌ره‌بستان وه‌ک یه‌کێک له شه‌ریکه ئابوورییه سه‌رکییه‌کانی چین له ناوچه دێته ئه‌ژمار که ساڵانه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پێداویستییه سه‌ربازی و سروشتییه‌کانی خۆی له‌و وڵاته‌وه هاورده ده‌کات، هه‌ر بۆیه ده‌کڕێت کارتێکه‌رییه‌کی باشی له سه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بۆ دوور که‌وتنه‌وه له ئیران هه‌بێت.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هه‌م وال ستریت جورنال و هه‌م دیپلۆماتکار و توێژه‌وه‌ره ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان له‌و بڕوایه دان که ڕێگه‌یه‌کی ئاسته‌م له‌به‌رده‌م ئه‌مریکا و وڵاتانی عه‌ره‌بی دایه تاکوو بتوانن ئێران له به‌رچاوی ده‌سه‌ڵات دارانی چین بخه‌ن، چونکه پکین به چاوی سه‌رچاوه‌یه‌کی گرینگی وزه‌ی ده‌روانیته ئیران و ئاماده نیه ئاوا به سانایی وازی لێ بێنێت.
جگه له‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌م سعودیه و هه‌م ئیمارات ئه‌ندامی ڕێکخراوی ولاتانی فرۆشیاری نه‌وت ئۆپیکن، ناتوانن به بێ ئیزنی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ڕیژه‌ی ئاستی دیاری کراویان به‌رنه‌سه‌ره‌وه و هه‌نارده نه‌وتییه‌کانیان بۆ وڵاتی چین ئاوا به‌و زووانه که ئه‌مریکا چاوڕوانی ده‌کات زیاد بکه‌ن، چونکه پێشێل کردنی بڕیاره‌کانی ئۆپیک بازاڕی فرۆشتنی نه‌وت له جیهاندا تووشی قه‌یرانێکی جیدی ده‌کات که ڕه‌نگه قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی کارێکی ئاسان نه‌بێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه به ئاماژه به دانیشتنه چوار قۆڵییه‌که‌ی نێوان وڵاتانی ئه‌مریکا، فه‌ڕانسه، ڕوسیه و ئێران له ڤیه‌ن،ی پایته‌ختی وڵاتی ئوتریش، باس له‌وه ده‌کات که هه‌م واشنگتۆن و هه‌م هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌ستیان به بایه‌خی چین له پرۆسه‌ی سه‌پاندنی سزا نیوده‌وڵه‌تییه‌کان به سه‌ر ئێران‌دا کردووه و باش ده‌زانن که ئه‌و وڵاته جه‌مسه‌ریکی بنه‌ڕه‌تی و گرینگه و ناکڕی ده‌ور و کاریگه‌ری به هێند نه‌گیرێت، چونکه سه‌پاندنی سزای زیاتر به سه‌ر ئیران‌دا، بێ به‌شداری چین و ڕوسیه، ده‌بێ هۆی ئاشوبه بازار و پاشاگه‌ردانی ئابووری له ناوچه دا.
چین ڕۆژانه پێویستی به نزیکه‌ی 8 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌یه، که ئه‌و ڕیژه‌یه تا ساڵی 2030 بۆ ڕیژه‌ی 20 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژیکدا به‌رز ده‌بیته‌وه. ئێستا عه‌ره‌بستان به ناردنی رۆژی 750 هه‌زار به‌رمیل له پله‌ی یه‌که‌م دایه و ئیرانیش به ناردنی ڕۆژی 540 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له پله‌ی دووهه‌م دا دێت.
کاربه‌ده‌ستێکی پایه‌به‌رزی ئه‌مریکی که ئه‌رکی وتووێژی له‌گه‌ل ئیماراتییه‌کان پێ سپێردراوه، ئاشکرای کردووه که وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس نیگه‌رانی توندی خۆیان له په‌لهاویشتنه‌کانی ئێران له ناوچه دا به کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیه و چین ڕاگه‌یاندووه، هه‌ر بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه که ئێمه ئه‌و هه‌له بقۆزینه‌وه.
نیگه‌رانی و دله خورپه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یی و نیوده‌وله‌تییه‌کانی ئێران له کاتیکدایه که چین به واژوو کردنی چه‌ندین ڕیکه‌وتنه‌ی نامه‌ی ئابووری قوورس که نرخه‌کانیان له میلیاردها دۆلار تێده‌په‌ڕیت، ده‌یه‌وێت پێگه وجێگه‌ی خۆی له بازاڕی نه‌وت و گازی ئێران‌دا خۆشتر بکات. جگه له‌وش هه‌م چین و هه‌م ڕوسیه ده‌توانن بۆ رێگرتن یان په‌ک خستنی سزای زیاتر بۆ سه‌ر ئێران له مافی ویتۆ که‌ڵک وه‌رگرن.
پکین تاکوو ئیستا ده‌یان جار ناره‌زایه‌تی خۆی دژی سپاندنی سزای زێده‌تر به سه‌ر ئیران‌دا ده‌ربڕیوه‌وه و نایشاریته‌وه که ئیران له ڕیزی شه‌ریکه ستراتیژیکییه‌کانی ئه‌و ولاته دایه و جگه له‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه که قازانجی ئه‌و چندین ملیارد ۆلاره‌ی له‌و وڵاته خستوویه‌ته گه‌ڕ به زوویی بگه‌ڕیته‌وه ئه‌و وڵاته و له بواره جیاجیاکانی ئابووری خۆی دا به کاری بێنێ. هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی که ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مریکا به‌م زووانه بکه‌وێته واری جێبه‌جێ کردنه‌وه ره‌نگه له خه‌ون و خیال زیاتر نه‌بێت.
هه‌واڵی گرنگ
- 1
چونه‌ژوره‌وه‌ی ئه‌ندام
ئامار
ئێمە هەمانە 1 میوان سەرهێڵ