هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی رۆژی 13ی ئابان، رۆژی داگیر كردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، مونته‌زری له دیمانه‌ێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی شه‌یولی سه‌وزی ئازادی، پاش 30 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا ئاشكرای كرد كه ئه‌و هه‌نگاوه كارێكی هه‌ڵه بووه و كارێگه‌ری نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران و واشنگتۆن به‌جێهێشتووه.ناوبراو وتی:" باڵیۆزخانه‌ی فه‌رمی هه‌ر وڵاتێك به‌شێك له خاكی ئه‌و وڵاته‌یه و داگیركردنی به‌واتای راگه‌یاندنی شه‌ڕه ، له‌كاتێكدا كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و فه‌رمی له شه‌ڕدا نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا".له‌درێژه‌دا باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و كاره‌ی خوێندكارانی ئینقلابی كه له لایه‌ن هه‌موو رێكخراو و گروپه سیاسیه‌كانی پشتیوان له‌و كرده‌وه‌یه كرد به‌ڵام ده‌زانین زیاتر ئێمه له‌و بابه‌ته زه‌ره‌رمه‌ند بووین.رۆژی سێزده‌ی ئابان هه‌ر ساڵه یادی ده‌كه‌نه‌وه و به‌بوونه‌ی داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران له سه‌ره‌تای شِۆرشی كۆماری ئیسلامی، رۆژی قۆتابیانی فۆتابخانه‌كان و رۆژی دوورخستنه‌وه‌ی خومه‌ینی له ئێران.
هه‌واڵی گرنگ
- 1