ئیحسان فه‌تاحیان ئیعدام كرا
ئیحسان فه‌تاحیان، چالاكی سیاسیی به‌ند كراوی كورد له گرتووخانه‌ی شاری سنه ئیعدام كرا. به‌یانی ئه‌ورۆ
خۆپیشاندانی نه‌یارانی ڕژیمی ئێران که‌وته به‌ر هێرشی به‌سیج و لیباس شه‌خسییه‌کان
ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێپێوانی لایانگرانی ڕژیمی ئیسلامی، به بۆنه‌ی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر 30 ساڵه‌ی داگیرکرانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تارانی پایته‌ختی ئێران، کۆمه‌ڵێکی زۆریش له نه‌یارانی حکومه‌ت بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به حکومه‌تی داسه‌پاوی کۆماری ئیسلامی، ده‌ستیان دایه خۆ پێشاندان و دروشمی مردن بۆ دیکتاتۆریان به‌رز کرده‌وه.
رێژیم ده‌یهه‌وێ به بیانووی جۆراوجۆر گونده‌كانی ناوچه‌ی ورمێ له نێو ببات
هه‌واڵده‌ری كوردستان رایگه‌یاند، له ساڵانی رابردوودا رێژیم به بیانووی درووستكردنی به‌نداوی "نووشان" چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌وانه، زێڕی خان، میراوا، دۆڵه پێسان، خڕێ‌و هلوری به ته‌واوی وێران كردووه.
مونته‌زری: داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو
ئایه‌توڵلا " حوسێنعه‌لی مونته‌زری" یه‌كێك له مه‌رجه‌عی باڵای شێعه‌كانی ئێران له شاری قوم له وه‌ڵامی پرسێارێكی ماڵپه‌ڕی " شه‌پولی سه‌وزی ئازادی" ده‌رباره‌ی داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تاران له لایه‌ن خوێندكارانی په‌یڕه‌وی هێڵی ئێمام وتی:" داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو و دوای 30 ساڵ ئاسه‌واری نه‌رێتی له‌سه‌ر ئێران ماته‌وه".
له لایه‌کی دیکه‌وه له زانستگاکانی شریف و تاران، خویندکارانی زانکۆ وه‌ک ڕابردوو ده‌ستیان دایه خۆپێشاندان و به دانی دروشمی دژ به دیکتاتۆر ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به حکومه‌تی به زۆر داسه‌پاوی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات کرده‌وه.
هاوکات کۆمه‌ڵێکی دیکه له خۆپیشانده‌ران که ده‌یانویست به‌ره‌وه باڵوێزخانه‌ی کۆنی ئه‌مریکا بڕۆن، له نێوان ڕی دا به‌ره‌وه‌ڕووی هێرشی توندی هێزه به‌سیجییه چه‌قۆکێش و پاسداره لاته‌کانی حکومه‌تی ئیسلامی بوونه‌وه که تاقمیکیان لێ بریندا بوو.
هه‌واڵده‌رییه‌ه‌کان له ناو شاری تارانه‌وه ڕایانگه‌یاند که هێزه تایبه‌تییه‌کانی سه‌ر به سپای پاسداران که به " گاردی ویژه" ناویان ده‌رکردووه، هێرشیان کردووه‌ته‌وه سه‌ر مه‌هدی که‌ڕوبی و جگه له بریندار کردنی خۆی تاقمیک له پارێزه‌کانیشیان بریندار کردووه. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه دا محمه‌د ته‌قی که‌روبی کوری مه‌هدی که‌ڕوبی ئاشکرای کرد که هێزه‌کانی ڕژیم به هاوشتنی ڕاسته‌وخۆی گازی فرمێسک ڕیژ به‌ره‌و مه‌هدی که‌ڕوبی، ناوبراو تووشی ناڕه‌حه‌تی پێستی بووه، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ناوبراو دریژه به ڕێپێوانی خۆی داوه و له ناو خه‌ڵکدا ماوه‌ته‌وه. ئه‌و کوڕه‌ی که‌ڕوبی ئاشکرای کرد که شۆرای هێمنایه‌تی میلی ئێران چه‌ند ڕۆژ پێشتر به باوکیان راگه‌یاندووه که ڕه‌نگه له ڕۆژی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر دا ڕووبه‌ڕووی کرده‌وه‌ی خۆکوژی ببێته‌وه و داوایان لێ کردبوو که به‌شداری خۆپێساندانه‌کان نه‌کات.
هه‌واڵی گرنگ
- 1
چونه‌ژوره‌وه‌ی ئه‌ندام
ئامار
ئێمە هەمانە 1 میوان سەرهێڵ