چوارشه‌ممه، 20 خه‌زه‌ڵوه‌ڕی 88ی هه‌تاوی ئیحسان فه‌تاحیان، چالاكی سیاسیی كورد كه به ئیعدام مه‌حكووم كرا بوو، حووكمه‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی و به‌ڕێوه‌به‌ریی گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی سنه‌وه جێبه‌جێ كرا.
ئیحسان فه‌تاحیان به تاوانی دژایه‌تی كردن له گه‌ڵ خودا و ئه‌ندامه‌تیی له حیزبێكی كوردی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی ساڵی رابردوو سه‌ره‌تا به 10 ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام حووكمه‌كه‌ی له لایه‌ن لقی 4ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سنه‌وه به ئیعدام گۆڕا.
بابه‌تی ئیعدام كردنی ئیحسان فه‌تاحیان كاردانه‌وه‌ی توندی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی له دنیادا لێكه‌وته‌وه و له لایه‌ن زۆربه‌ی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه بڕیاری له سێداره‌دانی ئیحسانی فه‌تاحیان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی رێژیم بێ گویدان به‌و كاردانه‌وانه ئه‌و حوكمه‌یان له به‌ره‌به‌ری به‌یانی ئه‌وڕۆ چوارشه‌ممه‌دا جێبه‌جێ كرد.
ناوه‌ندی هه‌واڵ"رۆژهه‌ڵات مێدیا" جێبه‌جێ کرانی حوکمی ئیعدامی تێکۆشه‌ری کورد ئیحسان فه‌تاحیان به توندی مه‌حکوم ده‌کا و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه وکه‌سوکاری ئیحسان فه‌تاحیان و هاوسه‌نگه‌ران ده‌کا.
هه‌واڵی گرنگ
- 1